یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بەفرانباری ٩٩ بە بارمتەی ٢ ملیاردی ئازاد کرا
هەینی ۲۲-۱۱-۱۴۰۰   |  11-02-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان، “ساکار عەینی”، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دوای ١٣ مانگ بیلاتەکلیفی بە بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩(٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەکردنی بەرینی هاووڵاتییان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ گوازرابووەوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە “بەغی” مەحکووم کراوە و دۆسیەکەی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی جەواد غوڵامی لە جەرەیان دایە.