فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

یەکێکی تر لە بریندارانی ڕاپەرینی شاری مەهاباد گیانی بەختکرد
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز، شۆڕش نیکنام، تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی شاری مەهاباد، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی “سید الشهداء”ی شاری ورمێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەز، شەماڵ خەدیری پوور، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕاندنی شەش ڕۆژ لە برینداربوونی بە گوللەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
شۆڕش نیکنام، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر لە گەڕەکی “بەری شیلانان” لە ئەنجامی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، گوللە بەر سک و سینگی کەوتبوو. شیاوی ئاماژە پێدانە کە شۆڕش نیکنام خێزاندار و باوکی منداڵێکە.