فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئارمیتا گەڕاوەند و گۆڕینی وێنەی سەر گڵکۆکەی بۆ وێنەیەک بە حیجابی زۆرەملێ
سێشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۳   |  29-10-2024

بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان لە بەرەبەرەی ساڵیادی کوژرانی ئارمیتا گەڕاوەند، وێنەی سەر گڵکۆکەیان گۆڕیوە.
وێنەیەک کە بنەماڵەی ئارمیتا لەسەر بەردی گڵکۆکەیان دابوو، وێنەی ڕاستیی ئارمیتا بێ ڕەچاوکردنی حیجابی زۆرەملێ بوو و وێنەکە بەشێوەی سێلفی گیرابوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان وێنەکەی خۆیان لابردووە و وێنەیەکیان لە ئارمیتا داناوە کە بە کەڵکوەرگرتن لە “زیرەکی دەستکرد” و بە لەبەرچاوگرتنی یاسای حیجابی زۆرەملێ ساز کراوە. شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، تەنیا چەند کەس لە ئەندامانی نزیکی بنەماڵەی ئارمیتا، کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ و بۆ ماوەی ١٥ خولەک ڕێگەیان پێدراوە لەسەر گڵکۆی ئارمیتا و ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئامادە بن. هەروەها بەوتەی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری ماڵ و گلکۆی ئارمیتا گەراوەندیان گەمارۆ داوە.