ئازادی بەندکراوێکی سیاسی لە مەریوان
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022
بەرزان محەممەدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ،دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە بەرزان محەممەدی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٩٧ی تاران واتە ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران و چالاکی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ سال و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.