فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئازادی هاووڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی خەلکی پیرانشار لە زیندانی ورمێ
چوارشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۱   |  31-08-2022

هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی عەبدوڕەحیم دڵسۆز ناسراو، دوای ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد بوو.

هەژار دڵسۆز لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە هاوکاری کردنی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان تۆمەتبار کراوە.

شایانی باسە کە،هەژار دڵسۆز خەڵکی گوندی زێوکە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ مامی بە ناوی عوسمان دڵسۆز و ئاکام خزرزادە خەڵکی گوندی کانی بوداغ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گوازرابوووە.