چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە دوای ٧٦ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد بوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەم چوار مامۆستایە، ئەو چوار کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی دەسپیڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیتنی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.
شایانی باسە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئەم پێنج کەسە و وێڕای بێ ڕێزی کردن پێیان، ماڵەکانیانیان پشکنی بوو و تەنانەت لە هاوسەری دوو کەس لەو مامۆستایانەیان دابوو.