فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئه‌شكه‌نجه و ئەزیەت و ئازاری به‌ندكراوێكی سیاسی له‌زیندانی سمنان
هەینی ۰۴-۰۶-۱۴۰۱   |  26-08-2022

به‌ پێی ڕاپۆرتەکان، به‌ندكراوێكی سیاسی دووخراو له‌ زیندانی سمنان به‌ناوی”مریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی زیندانی سمنان له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی دوو كچی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌گه‌ڵ دایكیان، به‌هۆی لێنه‌دانی چارشێو ڕێگری كردووه‌ و وێڕای بێڕێزی”مریه‌م”یان ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ داوه‌. ئێستاش به‌رپرسانی زیندان ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی زیندان بۆ سازبكه‌ن.