فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی و مەریوان بە ناوەکانی ئیسماعیل میسری و شێرزاد لە دوو شوێنی جیاوازی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون بە پێی ڕاپۆرتەکان،کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری کەلەبەری ئەو شارە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئیسماعیل میسری لە بەشی سەر و لاقی بە سەختی بریندار بووە. هەمان ڕۆژ و لە سنووری میلەی شاری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی شێرزاد سلێمانی  بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەشی دەست و باسکی بە سەختی بریندار بووە.