فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ژمارەیەک له‌ كرێكارانی عه‌سه‌لوویه‌
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژ، باری ته‌ندرووستی ژمارەیەک له‌ كرێكارانی‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه‌ به‌هۆی گه‌رمابردووییه‌وه‌ تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران.

له‌حاڵێكدا زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ له‌ باروودۆخێكی خراپدا و به‌ كه‌مترین حه‌قده‌ست كارده‌كه‌ن، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئیمكاناتی ڕیفاهیشیان بۆ دابین ناكات و وڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ركردن له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌داته‌وه‌. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی پترۆشیمی ئابادان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌ گه‌رمای سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ پله‌ی باشووری ئێران له‌هۆشچوون و ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.