فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری بە هۆی بێئاوی
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ، به‌سه‌دان كه‌س له‌ دانیشتووانی “شاریكورد” له‌ ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ یه‌ك هه‌فته‌ بێئاوی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیانكرد.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی بە دەستمان گەیشتوون، زیاتر لە هەفتەیەکە دانیشتووانی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌هۆی پچڕانی ئاوی لووله‌كه‌شی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپدا ده‌ژین و به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو بانگێشتنامه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابووە بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێئاوی،‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و ئوستانه‌ خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌بچێت. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، به‌رپرسانی ئوستانی ڕژیم به‌ هۆكارێكی نادیار سه‌رچاوه‌ی ئاوی “كوهڕه‌نگ”ی به‌ختیارییان به‌سه‌ر شارۆمه‌نداندا به‌ستووه‌ و وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌.