شه‌وی سێشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، پاش دوو حه‌وتوو نه‌بوونی ئاو، خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان له ناڕه‌زایه‌تی به بێ ئاوی له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ”خه‌ڵكە هه‌موو یه‌ك ده‌نگ بن” و ”مه‌رگ بۆ به‌رپرسی نالایه‌ق” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی باروودۆخی ژیانیان نیشاندا و خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بوون. به‌وته‌ی خۆپێشانده‌ران له به‌شێكی به‌رینی ئه‌و شاره ئاو به‌ته‌واوه‌تی قه‌تعه و له كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ش ڕۆژانه زیاتر له ١٠ كاتژمێر ئاوی لووله‌كه‌شی قه‌تع ده‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌شی ئاویان هه‌یه،كوالێتی ئاوه‌كه زۆر خراپه و چه‌ندین كه‌سی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كردووه.