درێژەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکارانی وەزارەتی نەوت
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022
دوابەدوای ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕەسمی بەشەکانی عەمەلیاتی وەزارەتی نەوت، دەیان واحدی دیکەی عەمەلیاتی دیکە لە شیرکەت و پاڵاوگە جۆراوجۆرەکانەوە پەیوەست بوون بەم ناڕەزایەتییە.
ئەنجوومەنی هاوپشتی کرێکارانی پیشەسازی نەوت رایگەیاند، لە دژی بڕیارە نوێیەکانی ئەم ئەنجومەنە، خۆپیشاندان لە شوێنی کارەکە تا رۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ بەردەوام دەبێت و ئەگەر تا ٢٦ی گەلاوێژ وەزیری نەوت یان جێگرەکەی، بە ڕەسمی لە چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنیدا یان لە ڕێگەی فەرمانێکی ڕەسمییەوە بەروار و شێوازی جێبەجێکردنی مادەی ١٠ ڕانەگەینن، لەم حاڵەتەدا چەند بەروارێک ڕاپرسی لە سەر دەکرێت بۆ دیاریکردنی وادەی کۆتایی کۆبوونەوەکە و کۆبوونەوەکەش بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کرێکاران بەڕێوەدەچێت.