فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 دەستبەسەر کرانی هەلسووراوێکی ژینگە پارێزی خەڵکی سەقز
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022

محەممەد سەلیمی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمەوە سزای ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سەقز، بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بەندیخانەی سەقز. ئەم چالاکە کوردە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای ١١ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا.