فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 زیاتر لە یەک ملیۆن ژنی سەرپەرەستی ماڵ لە ژێر هێلی هەژاریدا دەژین
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی هاوکاری، کار و چاودێری کۆمەڵایەتی، لە ساڵی١٣٨٥ تا ١٤٠٠ ژماری ژنانی سەرپەرەستی ماڵ لە ئێران لە یەک ملیۆن و شەشسەد هەزار کەس بۆ سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس زیادی کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی هەڵاوسانی سێ ساڵی ڕابردووی ئابووریی ئێران و زیادنەبوونی حەقدەستەکان هاوتەریب لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان، لەم بارودۆخەی ئێستادا لانیکەم لەسەدا ٥٠ی سەرپەرشتیارانی ژن لە ئێران کە بەرامبەر بە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسە، لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.