كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شاره‌داری هۆوه‌یزه
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شارەداری “هۆوه‌یزه” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی گەلاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری حه‌قی بیمه‌كانیانیش به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌داوه و كێشه‌یه‌كی زۆری مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانیان بۆ سازبووه. زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له به‌شی پاككردنه‌وه و فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی بێدەرەتانی ڕژیمەوە وه‌رنه‌گرتووه.