نیگەرانی خەلکی بۆکان لە پەرەسەندنی مادەی هۆشبەر
پێنجشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۱   |  01-09-2022
بەکرێگیراوێکی ڕێژیم بە ناوی “ع- ڕ” خەڵکی ئاوایی “قاتانقوڕ”ی سەر بە شاری بۆکان، بە پشتیوانیی دەستوپێوەندییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، لەو ئاواییە مادەی هۆشبەری جۆری “گوڵ” بەرهەم دێنێ.
خەڵکی ناوچەکە ناڕەزایەتیی و نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و چەند جارێکیش لە شوێنە پێوەندیدارەکانی رژیم لەو شارە سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو کارانە پیلانی خودی ئیتلاعاتی ڕێژیمە بەدواداچوونی بۆ نەکراوە و خەڵکی ناوچەکەش نیگەرانن لەوەی کە ئەو کارە پەرە بستێنێ و لاوان و خەڵکی ئەو ناوچەیە گیرۆدەی مادەی هۆشبەر بن.