پێنج ئەندامی “ژیانەوی کوردوستان” سزای زیندانیان بەسەردا سەپا
چوارشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۱   |  24-08-2022
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو بڕیارەی کە لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارەوە دەرچووە، حوکمی ٥ مانگ زیندان و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.
مەرزیە مورادەویسی، سیروان عەبدوڵڵاهی، مێهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی و عەلی اللە وەیسی، ئەندامانی هەڵمەتی “ژیانەوەی کوردستان”، هەریەکەیان لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی کوردستانەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان و پێکهێنانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بە پێنج مانگ زیندان و چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کران .