فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کوژرانی ژنێک بە دەستی بنەماڵەکەیەوە
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022

ژنێکی گەنجی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ بە ناوی ئایسەل دوومانی تەمەن ٢٨ ساڵ بە پاساوی نامووس و شەرەف لەلایەن براکەی و دوو ئامۆزای خۆیەوە کوژرا.


ئایسەل دوومانی کە خەڵکی گوندی گڕناویک و دایکی دوو منداڵ، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، لەلایەن براکەی و دوو ئامۆزای خۆیەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و هەر بۆیەش گیانی لەدەست داوە.
ئایسەل دوومانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هاوژینەکەیەوە دراوەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە و لیدان و کوتان و هەر کات ئایسەل گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوک و دایکی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بێ ڕێزی پێکراوە و ناچار کراوە کە بگەڕێتەوە لای هاوژینەکەی.

جێگای ئاماژەیە کە ئایسەل دوومانی دایکی کوڕێکی ٦ مانگە و کچێکی ٢ ساڵانە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ورمێ کراوە.