فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی بۆلبان ئاوا ‌
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی بۆلبان ئاوا سه‌ر به‌ شارستانی دێولان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی بە‌ له‌ناوبردنی ژینگه‌ له‌لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌‌ ناڕەزایەتیان ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وە‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، هه‌وڵی ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی ڕژیم بۆ لێدانی مه‌عده‌نی نوێ له‌ زه‌وییەکانی ”سورمه‌لی” و ”خۆره‌تاوپان”یان مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: ڕێگه‌ ناده‌ین ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و شیركه‌تانه‌وه‌ له‌ناو بچێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ ناڕازییان، مه‌به‌ست له‌ نزیك كردنه‌وه‌ی مه‌عده‌نه‌كان له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك، له‌ناوبردنی زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و كانیاوه‌كانه‌ و له‌كۆتاییدا خه‌ڵك ناچار به‌ چۆڵكردنی زێده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.