کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی مۆخابرات لە ورمێ
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی مۆخابراتی ورمێ لە بەردەم بینای ئەو شیرکەتە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەرێوە برد.
بە وتەی کرێکارانی مانگرتوو، جگە لەوەی چەندین مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەرایەتیی شیرکەت ماوەی ٧ مانگە حەقی بیمەیانی نەداوەتە ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئەمەش وایکردووە بەشێکیان کێشەی نوێکردنەوەی دەفتەرچەی بیمەکانیان هەبێت. جگە لەوەش کرێکاران دەیانەوێت ئەمنییەتی پیشەییان هەبێ. یەکێک لە کرێکاران دەڵێت، دوای هەر کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەک بۆ بەدەستهێنانی سەرەتاییترین مافەکانیان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شیرکەتەوە هەڕەشەی دەرکران و پەروەندە سازییان لێدەکرێ.