فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی خانەنشینکراو
چوارشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۱   |  17-08-2022

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌به‌رده‌م هۆتێلی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئەنجۆمەنی باڵای كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌ به‌نده‌رئه‌نزه‌لی، كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەڕێوە برد.

كرێكارانی خانه‌نشینكراو خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی خانه‌نشینكراو به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی شۆرای باڵای كار بوون.