ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری “كۆهگیلوویه” به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قاوه‌كانیان
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “كۆهگیلوویه “به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قاوه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست پێنه‌دانی حه‌قاوه‌كانیان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خدانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به كێشه‌كانیان بوون. ناڕازیان داوایانكرد چاره‌نووسی به‌ندئاوی “ئابریز ” ڕوون بكرێته‌وه و كێشه‌ی بێ ئاوی ئه‌و شاره چاره‌سه‌ر بكرێت.